شکستی دانوستانەکانی هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی مووچە

(0) / / ڕاپۆرت / هەولێر بەغدا کوردستان عێراق


Dec 01, 2023

قەبارەی فۆنت:
ڕۆژنامەیەکی عەرەبی ڕایگەیاندووە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە چارەسەرکردنی قەیرانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم شکستیان هێناوە.
ڕۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت لە سەر زاری سەرچاوەیەکی کوردییەوە کە ناوەکەی ئاشکرا نەکردووە، ڕایگەیاندووە کە شاندەکەی هەرێمی کوردستان کە سەردانی بەغدای کردبوو، نەیتوانی حکومەتی بەغدا ڕازی بکات بۆ جیاکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە پشکی لە بودجەی گشتی عێراق.
ئەو سەرچاوەیە کە بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکە، یەکێک لە بەرپرسانی باڵای پارتی دیمۆکراتی کوردستان بووە، ڕایگەیاندووە کە شاندی هەرێم بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم لە گەڵ دەسەڵاتدارانی بەغدا نەگەیشتووەتە هیچ ڕێکەوتنێک تا مووچەی فەرمانبەرانی کورد لە پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی کە مەرجەدارە بە ڕادەستکردنی داهاتە نەوتی و ناونەوتییەکان جیابکرێتەوە.
لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە پرسی دووەم کە هەر دوو لا لە سەری ڕێکنەکەوتوون، جیاوازی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتە لە نێوان ئەو کۆمپانیانەی لە هەرێم کار دەکەن و کۆمپانیاکانی دیکە کە لە پارێزگاکانی عێراق کار دەکەن، چەندین پێشنیار هەیە بۆ وردبینی، لەوانەش ڕێکەوتنێک بۆ دابەشکردنی قازانجەکان بە پێی ڕێژە لە نێوان حکومەت و کۆمپانیا نەوتییەکان لە کوردستان.