بلینکەن داوایەک لە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات
(0) /
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای پاراستنی هێزەکانی وڵاتەکەیی لە عێراق کردووە.
ئەنتۆنی بلینکەن لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا لە گەڵ محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق داوایکرد کە تەواوی ئەو بنکە و بارەگایانە پارێزراو بن کە هێزە سەربازییەکان و دیپلۆماتکاران و فەرمانبەرانی ئەمریکیی تێدایە.
لەو پەیوەندییە تەلەفوونییەدا سودانی هەڵوێستی خۆیی بۆ ڕەتکردنەوەی هەر هێرشێک بۆ سەر عێراق دووپات کردووەتەوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق بە وەزیری دەرەوەی ئەمریکای ڕاگەیاندووە کە هێرشەکەی سەر ناوچەی جورف نەسر پێشێلکردنی سەروەری ئەم وڵاتەیە.
تێبينيێك بنێرە: