مەسعود حەیدەر باس لە دوورخستنەوەی خۆی دەکات

(0) / / كوردستان / مەسعود حەیدەر عێراق


Dec 02, 2023

قەبارەی فۆنت:
بریکاری لە سەر کار لادراوی وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاندووە کە بە پێی مادەی 71 ی یاسای بودجەی فیدراڵی هەموو ئەو بەڕێوەبەرە گشتی و بریکاری وەزارەت و ڕاوێژکارانەی بەوەکالەتن و ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانی عێراق دەنگی لە سەر نەداوە، ژمارەیان چەند هەزار پلە تایبەتە و لە یەکی کانوونی یەکەمەوە ناتوانن دەسەڵاتی یاسایی ئەو پۆستانە بەکار بێنن.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە پابەندی یاسایە و کێشەیەکی گشتی یاسای دەوڵەتە و پێویستی بە چارەسەر هەیە بە هاوئاهەنگی لە نێوان حکومەت و پەرلەمان.