وەزارەتی نەوتی عێراق دیسانەوە لە سەر نەوتی هەرێم هاتە دەنگ

(0) / / كوردستان / هەرێمی کوردستان عاسم جیهاد عێراق


Dec 03, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە کە سوورە لە سەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم و لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکاندایە.
عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند کە حکومەتی بەغدا سوورە لە سەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای بەندەری جەیهانی تورکیا و بۆ ئەو مەبەستەش هەموو هەوڵێکی خستووەتەگەڕ.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە هەوڵەکان بەردەوامن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی پەیوەستن بە شێوازی ڕێکەوتن لە گەڵ کۆمپانیاکانی وەبەرهێنەری نەوت.
عاسم جیهاد ڕایگەیاندووە کە حکومەت دەیەوێت بە شێوەیەکی یاسایی پرۆسەکە ڕێکبخاتەوە و پەلە بکرێت لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان.