ئیسرائیل زیانەکانی شەڕی غەززەی بە 51 ملیار دۆلار خەمڵاندووە

(0) / / ئاسیا / ئیسرائیل غەززە


Dec 04, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزارەتی دارایی ئیسرائیل تێچووی شەڕی ئێستای غەززەی بە 51 ملیار دۆلار خەمڵاندووە.
بەرپرسانی وەزارەتی دارایی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەیەکدا لە گەڵ لێژنەی کاروباری دارایی پەرلەمان ڕایانگەیاندووە کە ئەو تێچووە ڕەنگە بە هۆی هەلومەرجی شەڕ و گۆڕانکارییە مەیدانییەکان زیاتر ببێت.
ئیسرائیل پێشتر ڕایگەیاندبوو کە زیانە داراییەکانی شەڕی غەززە 44 ملیار دۆلارە.