تورکیا لە سەر حەماس هۆشداریی داوەتە ئیسرائیل
(0) /
بەرپرسێکی باڵای هەواڵگری تورکیا ڕایگەیاندووە کە هۆشدارییان داوەتە ئیسرائیل لە دەرەنجامە مەترسیدارەکانی هەر هەوڵێکی مۆساد بۆ تیرۆرکردنی سەرکردەکانی حەماس لە ناو خاکی ئەم وڵاتە.
ئەو بەرپرسەی تورکیا ڕایگەیاندووە کە بە پشت بەستن بە ڕاپۆرتەکانی پەیوەست بە لێدوانی بەرپرسانی ئیسرائیل، هۆشداری دراوەتە دانوستانکاران و ئیسرائیلیش ئاگادار کراوەتەوە کە ئەو جۆرە هەڵسووکەوتە لێکەوتەی مەترسیداری دەبێت.
بەرپرسی دەزگای ئاسایشی ناوخۆیی ئیسرائیل ناسراو بە شاباک ڕایگەیاندووە کە تەل ئەبیب پلانی تیرۆرکردنی سەرکردەکانی حەماسی لە وڵاتانی جیهان بە تایبەت لە لوبنان، قەتەر و تورکیا هەیە و پلانەکە جێبەجێ دەکرێت ئەگەر ساڵانێکیش ببات.
تێبينيێك بنێرە: