بەرهەم ساڵح چەندە مووچە وەردەگرێت؟
(0) /
ڕاوێژکارێکی سەرۆک کۆماری عێراق ڕەتیدەکاتەوە بەرهەم ساڵح مووچەی 80 ملیۆن دۆلاریی وەرگرتبێت.
حەسەن جیهاد ڕایگەیاندووە کە بەرهەم ساڵح پێشتر دیوانی چاودێری دارایی بردووەتە سەرۆکایەتی بۆ چاودێریکردنی چۆنیەتی خەرجکردن و پرسە داراییەکان.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە هەواڵی مووچەی 80 ملیۆن دۆلاریی سەرۆک کۆمار دوورە لە ڕاستی و بە ئامانج بڵاو کراوەتەوە.
لە لایەکی دیکەوە سەرچاوەیەک لە لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە مووچەی سەرۆکایەتییەکان کەمترە لە 20 ملیۆن دینار./.
تێبينيێك بنێرە: