بافڵ تاڵەبانی داوایەک لە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات

(0) / / كوردستان / محەممەد شیاع سودانی بافڵ تاڵەبانی عێراق بەغدا نیشتمانی کوردستان


Dec 06, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شاری بەغدا لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووە.
بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لە گەڵ محەممەد شیاع سودانی داوایکرد کە ژیان و گوزەرانی خەڵک نابێت تێکەڵ بە ململانێ و کێشە سیاسییەکانەوە بکرێت و دەبێت کاری لە پێشینەی حکومەت بێت.
لە کۆبوونەوەکەی نێوان تاڵەبانی و سودانی هەروەها دۆخی گشتی عێراق و هەوڵەکانی حکومەت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری وتوویژی لە سەر کرا و جەخت لە سەر هەماهەنگی و هاوکاری نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان کرایەوە لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە.
سەرۆکی یەکێتی هەروەها بە محەممەد شیاع سودانیی ڕاگەیاندووە کە گەڕانەوە بۆ دەستوور و هاوبەشی ڕاستەقینە، فاکتەری سەرەکی چارەسەرکردنی کێشەکانە.
ڕاشیگەیاندووە کە ژیان و گوزەرانی خەڵک دەبێت کاری لە پێشینەی حکومەت بێت و هەموو لایەکیش هاوکار و هەماهەنگ بن لەو پێناوەدا.