بنکەی عەین ئەسەد ی ئەمریکا بۆردومان کرا
(0) /
جارێکی دیکە هێرش کرایەوە سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد ی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای عێراق.
هێرشەکەی شەوی چوارشەممەی سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە ڕێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە بووە.
گرووپی مقاومەی ئیسلامی لە عێراق ڕایگەیاندووە کە وەک وەڵامێک بۆ ئەو تاوانانەی دوژمن دەیکاتە سەر خەڵکی غەززە، بنکەی سەربازی ئەمریکا کراوەتە ئامانج و هێرشەکەش بنکەکەی پێکاوە.
ئەمە چەندەمین جارە کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو بنکەی سەربازی عەین ئەسەد بۆردومان دەکرێت.
تێبينيێك بنێرە: