سەرۆک حیزبێکی عێراقی لە بەغدا کوژرا
(0) /
لە باکوری شاری بەغدا دەستڕێژی گوللە لە ئۆتۆمبێلێکی سەرۆک و دازمەزرێنەری حیزبێکی عێراقی کرا و بەو هۆیەوە گیانی لە دەستدا.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 7 ی کانوونی یەکەمی 2023 لە نزیک هاتووچۆی ناوچەی تاجیات لە باکوری بەغدا تەقە لە فازڵ مەرسومی سەرۆک و دامەزرێنەری حیزبی الداعی کرا و کوژرا.
تەقەکردنەکەش لە لایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە بووە و لە پاش ڕووداوەکە ناوچەکەیان بە جێهێشتووە.
تێبينيێك بنێرە: