جەمال کۆچەر هۆکاری ناجێگیربوونی بەهای دۆلاری ئاشکرا کرد
(0) /
ئەندامێکی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە سەرەڕای گەیشتنی چەند کاوانێکی دۆلار بۆ بانکەکانی عێراق، بە شێوەی گشتی هێشتا دۆلار لە بەهای هاوتەریبی خۆیدا ماوە و جێگیر نەبووە.
جەمال کۆچەر ڕایگەیاندووە کە پاش ئەوەی کە چەند کاروانێکی دۆلاری کاش لە ئەمریکاوە بۆ بانکەکانی عێراق گوازرایەوە، هێشتا بەهای دۆلار لە ناوخۆی ئەم وڵاتەدا جێگیر نەبووە.
ناوبراو وتی: ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی جیدین و هەوڵ دەدرێت کێشەی دۆلار و بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی ناوخۆدا بە زوویی چارەسەر بکرێت.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق وتی کە زۆری خواستی هاووڵاتیان وایکردووە دۆلار لەو نرخە بەرزەیدا بمێنێتەوە.
تێبينيێك بنێرە: