هەڵوێستی بارزانی لە سەر کورسی پێکهاتەکان ئاشکرا بوو
(0) /
مەسعود بارزانی تێڕوانینی خۆیی لە سەر کورسی پێکهاتەکان ئاشکرا کردووە و ڕایگەیاندووە کە دەبێت پێکهاتەکان خۆیان بڕیار لە سەر چارەنووسی خۆیان بدەن.
بارەگای بارزانی ڕاگەێندراوێکی لە سەر ئەم هەڵوێستەی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بڵاو کردووەتەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
سەبارەت بە بابەتی میكانیزمی دابەشكردنی كورسیی پێكهاتەكان لە هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان و بوونی هەندێ هەوڵ بۆ گۆڕین و دەسكاریكردنی كورسی و مافەكانی پێكهاتەكان و چۆنیەتیی بەشدارییان لە هەڵبژاردن، تێڕوانینی سەرۆك بارزانی بەمشێوەیەیە كە پێویستە ڕێگە بەوە بدرێت پێكهاتەكان خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن و هیچ چوارچێوەیەكی دیاریكراو بەسەریاندا نەسەپێندرێت. پێكهاتەكان بەشێكی ئازیز و گرنگی كۆمەڵگەی كوردستانین و نابێ ئیستحقاق و مافەكانیان تێكهەڵی هیچ بەرژەوەندییەكی سیاسی و نادادپەروەرانە بكرێت.
تێبينيێك بنێرە: