مەسرور بارزانی لە سەر بودجە داوایەک لە حکومەتی بەغدا دەکات

(0) / / كوردستان / مەسرور بارزانی


Apr 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنی ستیفن هیکی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق داوایکرد کە حکومەتی بەغدا بەڵێنەکانی لە یاسای بودجەی ساڵی 2021 بەرامبەر بە هەرێم جێبەجێ بکات.

مەسرور بارزانی لەو چاوپێکەوتنەدا جەختی لە سەر گرنگی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی ساڵی 2021 و ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن حکومەتی ناوەندە کردەوە.

سەرۆکی حکومەتی هەرێم هەروەها داویکردووە کە بەغدا لە داهاتوویەکی نزیکدا پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە بنێرێت./.