ئەمریکا هەڵوێستی خۆیی لە سەر دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین ڕاگەیاند

(0) / / ئەمەریکا / ئەمریکا ئەنتۆنی بلینکەن


Dec 10, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە بە بێ دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدی ناکرێت.
ئەنتۆنی بلینکەن ڕایگەیاند کە کاتێک ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی غەززە کۆتایی هات، دەبێت ئاشتییەکی بەهێز و بەردەوام هەبێت و هەمووانیش دەبێت کار لە سەر ئەوە بکەن.
ناوبراو وتی: لە ڕوانگەی ئێمە و زۆربەی وڵاتانی جیهانەوە، ئەمە دەبێت ببێتە هۆی دروستبوونی دەوڵەتی فەڵەستین و تا بانگەشە سیاسییەکانی فەڵەستین جێبەجێ نەکرێن ئاسایشێکی متمانەپێکراو بۆ ئیسرائیل بوونی نابێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بانگەشەی ئەوەیکرد کە هەمووان دەیانەوێت ئەم کێشە بە زووترین کات کۆتایی بێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەمریکا بڕیارێکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەستی غەززە ڤیتۆ کرد.