ئەمریکا: پەیاممان داوەتە ئێران

(0) / / ئەمەریکا / ئیسرائیل حزبوڵڵای لوبنان ئێران ئەمریکا غەززە


Dec 12, 2023

قەبارەی فۆنت:
وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتە پەیامێکی گەیاندووەتە ئێران کە نایەوێت بەرفراوانتربوونی شەڕی غەززە لە ناوچەکە ببینێت.
جۆن کێربی ڕایگەیاندووە کە ناوەرۆکی پەیامەکەی ئەمریکا بۆ ئێران ئەوەیە کە نایەوێت شەڕی ئێستای غەززە بە تایبەت لە نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵای لوبنان پەرە بستێنێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەمریکا بە هەموو جۆرێک لە ڕووی دارایی و سەربازییەوە پشتیوانیی لە ئیسرائیل کردووە و بە بۆچوونی شارەزایان لایەنی سەرەکییە لە شەڕی دژ بە فەڵەستینییەکانی غەززە.