هەڵبژاردنەکانی کەرکوک بەڕێوە دەچێت

(0) / / ئاسیا / کەرکوک نەجاح حسێن عێراق


Dec 12, 2023

قەبارەی فۆنت:
دادگای فیدراڵیی عێراق سکاڵایەکی بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ڕەتکردەوە و ڕۆژی 18 ی ئەم مانگە هەڵبژاردنەکان لە سەرجەم پارێزگاکانی ئەم وڵاتە بەدەر لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت.
لە کۆبوونەوەی دادگای فیدراڵیی عێراق سکاڵایەک لە دژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی کەرکوک ڕەتکرایەوە و بڕیارە هەڵبژاردنەکان لەم پارێزگا کێشە لە سەرە وەک پارێزگاکانی دیکەی عێراق بەڕێوە بچێت.
سکاڵاکە لە لایەن نەجاح حسێن کاندیدی هاوپەیمانی قیادەی سوننەکان لە کەرکوک تۆمار کرا و داوای لە دادگای فیدراڵی کردبوو کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان پابەند بکرێت بە دواخستنی هەڵبژاردنەکان لە کەرکوک.