حکومەتی هەرێم دەڵێت بنکەی موسادی ئیسرائیل لە هەولێر نییە
(0) /
کەناڵێکی عێراقی ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە بنکەیەکی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل لە شاری هەولێرە. لەم ماوەیەدا ئەم هەواڵە بەردەوام لە لایەن میدیاکانی ئێران و گرووپەکانی نزیک بەو وڵاتەش لە عێراق بڵاو بووەتەوە.
وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتی کەناڵە عێراقییەکەی بە بێ بنەما ناو بردووە و ڕایگەیاندووە کە حکومەت سکاڵای یاسایی لە دژی ئەو کەناڵە تۆمار دەکات.
کەناڵی ئافاقی عێراقی لە پێگەی ئەلکترۆنی خۆی لە ڕێکەوتی 22 ی نیسان ڕاپۆرتێکی بڵاو کردووەتەوە و هەرێمی کوردستانی بەوە تۆمەتبار کردووە کە ڕێگای بە کردنەوەی سەنتەرێکی موساد لە هەولێر داوە.
جوتیار عادل لە وەڵامی ئەو ڕاپۆرتەدا ڕایگەیاندووە کە ڕاپۆرتەکە بێ بنەمایە و لە سەر بنەمای وەهمی ئامادە کراوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە سەرۆک وەزیران، سەرۆکی پەرلەمان و سەرکی دەسەڵاتی دادوەری عێراق دەکات پەڕاوی لێکۆڵینەوەی شەفاف بکەنەوە و دەستبەجێ لێژنەیەک بۆ دیاریکردنی ئەو شوێنە ڕەوانە بکەن کە دەوترێت سەنتەرەکەی ئیسرائیلی لێیە./.
تێبينيێك بنێرە: