ئاوات شێخ جەناب زانیارییەکی گرنگی لە سەر داهاتی ناوخۆ ئاشکرا کرد
(0) /
وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە خەمڵاندنی داهاتی ساڵانەی باجی هەرێم بە 800 ملیار دینار نالۆژیکییە و بە تەمەنی حکومەتی هەرێم داهات نەگەیشتووەتە ئەو ژمارەیە.
ئاوات شێخ جەناب ڕایگەیاندووە کە دەبێت بەڕێوەبەری پێشووی باجەکان و خانووبەرەی هەرێم ڕاستی ئەو ژمارەیە بسەلمێنێت کە باسیکردووە و ڕوبەڕوی دادگای دەکەینەوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە داهاتی هەرێمی کوردستان تەنانەت لەو کاتانەش کە داهات زۆر بووە، لە نێوان 320 تا 350 ملیار دینار بووە.
زانیار محەممەد قادر بەڕێوەبەری پێشووی باجەکان و خانووبەرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە پێشتر ساڵانە داهاتی باج دەگەیشتە 800 ملیار دینار، لە بەر مەقاسەی عێراق بە فەرمی دەمانوت 220 ملیار دینارە، واتە ئەو ژمارەیە بە فەرمی ئاشکرا نەدەکرا.
تێبينيێك بنێرە: