لاهور شێخ جەنگی داوایەک لە کەرکوکییەکان دەکات

(0) / / كوردستان / لاهور شێخ جەنگی کەرکوک عێراق


Dec 15, 2023

قەبارەی فۆنت:
لاهور شێخ جەنگی بە بۆنەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە.
ڕووی پەیامەکەی لاهور شێخ جەنگی لە دانیشتووانی کوردی کەرکوک، شەنگال، شێخان، مەخمور، دوورخورماتوو، خانەقین و مەندەلییە.
لە پەیامەکەی لاهور شێخ جەنگیدا هاتووە کە چەند ڕۆژێکی کەممان ماوە بۆ ئەوەی ئێوەی خۆشەویست، ئێوەی قوربانی و ماندوو و برینداری دەیان ساڵەی سیاسەتە نامرۆڤانەکانی ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق و سیاسەتە هەڵە و نابەرپرسانەکانی دەسەڵاتدارانی دوای ڕژێمی دیکتاتۆری عێراق، بڕۆنە بەردەم سندۆقەکانی دەنگدان و نوێنەرەکانتان بۆ ئەنجومەنی پارێزگای شارەکانتان دیاری بکەن.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە دەنگ دەدەن بە کێ ئازادن و دەرفەتتان هەیە کە لە نێو کاندیدە کوردەکاندا هەرە باش و دڵسۆزەکانتان جیابکەنەوە و سەریانبخەن.
لاهور شێخ جەنگی لە کۆتاییدا داوایکردووە کە خەڵکی ئەو ناوچانە بەرپرسیارانە لەو حیزب و کەسانە مامەڵە بکەن کە هیچ ڕێزێک بۆ پێگەی کەرکوک و قوربانییەکانی ئێوە دانانێن.