واشنتن پۆست: ئەمریکا بە هۆی پشتیوانی لە ئیسرائیل پەراوێز خراوە

(0) / / ئەمەریکا / واشنتن پۆست ئیسرائیل ئەمریکا جۆبایدن


Dec 17, 2023

قەبارەی فۆنت:
ڕۆژنامەی واشنتن پۆست ڕایگەیاندووە کە پشتیوانییەکانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل لە شەڕی غەززە وایکردووە کە ئەم وڵاتە لە ئاستی ناوخۆ و دەرەوە ڕوبەڕوی گوشارێکی زۆر ببێتەوە.
لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی واشنتن پۆستدا هاتووە کە پشتیوانییەکانی جۆبایدن و حکومەتەکەی لە ئیسرائیل وایکردووە کە ڕەخنەیەکی زۆر لە ئاستی ناوخۆ و دەرەوە ڕوبەڕوی ناوبراو ببێتەوە.
واشنتن پۆست ڕایگەیاندووە کە وڵاتانی جیهان تێڕوانینی خۆیان بەرامبەر بە ئەمریکا گۆڕاوە و ئەمەش لە داهاتوودا دەبێتە کێشەیەکی گەورە.