ترەمپ: پەنابەران خوێنی وڵاتی ئێمە ژەهراوی دەکەن

(0) / / ئەمەریکا / ئەمریکا دوناڵد ترەمپ


Dec 18, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا جارێکی دیکە هەڵوێستی خۆیی بۆ دژایەتی پەنابەران دووپات کردەوە.
دوناڵد ترەمپ وتی کە پەنابەران خوێنی ئەمریکا ژەهراوی دەکەن.
بایدن سەرۆک کۆماری ئێستای ئەمریکا ئەم هەڵوێستەی وەک هەڵوێستی هیتلەر ناو بردووە.
ترەمپ سووکایەتیی بە پەنابەران کردووە و ڕایگەیاندووە کە ئەوان لە گرتووخانەکان و نەخۆشخانە دەروونییەکانی جیهانەوە دێنە ئەمریکا.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە بە هەموو شێوەیەک دژی هاتنی پەنابەرانی نایاساییە.