ئومێد سەباح ڕێگاچارەی کێشەکانی هەولێر و بەغدای ڕاگەیاند

(0) / / كوردستان / هەرێمی کوردستان بەغدا هەولێر ئومێد سەباح عێراق


Dec 18, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە تاکە ڕێگا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و هەناردەکردنەوەی نەوت ئەوەیە کە یاسای بودجە چارەسەر بکرێت.
ئومێد سەباح ڕایگەیاند کە لە گەڵ لایەنی عێراقی ڕێکەوتووین تاکە ڕێگای چارەسەرکردنی کێشەکان هەموارکردنەوەی یاسای بودجەیە و لەو بارەشەوە چەندین کۆبوونەوە کراوە بۆ ئەوەی بگەینە ڕێکەوتنێکی یەکلاکەرەوە و دواتریش لە گەڵ پەرلەمانی عێراق تاوتوێ دەکرێت.
ناوبراو هیوای خواست کە بە هەمواکردنەوەی یاسای بودجەی عێراق ئەو کێشانە لە ساڵی 2023 هەبووە، چارەسەر بکرێن.