مەسرور بارزانی و جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە

(0) / / كوردستان / مەسرور بارزانی ئەمریکا هەرێمی کوردستان عێراق


Dec 20, 2023

قەبارەی فۆنت:
جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری سیاسی لە گەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووە.
ڤیکتۆریا نولاند جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری سیاسی سەردانی هەولێری کرد و لە گەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.
لەو کۆبوونەوەدا کە ئەلینا ڕۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا ئامادەبوو، بیروڕا سەبارەت بە دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی عێراق و ناوچەکە و پەیویەندییە دووقۆڵییەکان ئاڵوگۆڕ کرا.
هەر دوو لا لەو کۆبوونەوەدا جەختیان لە سەر پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق کردەوە.