ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیارێکی لە سەر غەززە دەرکرد

(0) / / ئەمەریکا / ئەمریکا غەززە


Dec 23, 2023

قەبارەی فۆنت:
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیارێکی تایبەت بە زیاترکردن و چاودێریکردنی هاوکارییە مرۆڤدۆستانەکان لە کەرتی غەززە دەرکرد.
لە کۆبوونەوەی ڕۆژی هەینی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە دەنگی بێلایەنی ئەمریکا بڕیار درا کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕووی زیاترکردن و چاودێریکردنی هاوکارییە مرۆڤدۆستانەکان بۆ کەرتی غەززە هەوڵی زیاتر بدات.
بڕیارە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نێردەیەکی تایبەت بە غەززە دەستنیشان بکات.
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە بەر ڤیتۆی ئەمریکا چەند تێبینییەکی ڕووسیای لە سەر پرۆژەبڕیارەکە ڕەتکردەوە.
نوێنەری ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە وڵاتەکەی ڕێگری لە هەر پلان و بەرنامەیەک دەکات کە ببێتە هۆی مانەوە و بەهێزبوونی حەماس لە غەززە.