سەرژمێری گشتی لە عێراق کەی بەڕێوە دەچێت؟

(0) / / ئاسیا / عێراق عەبد زوهرە هنداوی


Dec 23, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند کە سەرژمێری گشتی لەم وڵاتە ساڵی داهاتوو بەڕێوە دەچێت.
عەبد زوهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە 23 ی کانوونی یەکەم ڕایگەیاند کە پێشبینی دەکرێت ژمارەی دانیشتووانی ئەم وڵاتە لە داهاتوویەکی نزیکدا 43 ملیۆن و 300 هەزار کەس تێپەڕ بکات.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ڕێژەی ڕەگەزی نێر لە سەدا 50.5 و ڕەگەزی مێ لە سەدا 49.5 دەخەمڵێندرێت.
هنداوی ڕایگەیاند کە وەزارەتی پلاندانان ئامادەی بەڕێوەچوونی سەرژمێری گشتییە لە ساڵی داهاتوو و ئەمەش زانیاری تەواو و درووست لە سەر ژمارەی دانیشتووانی عێراق دەخاتەڕوو.
سەرژمێری گشتی لە عێراق بە هاوکاری سندۆقی دانیشتووانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیار بوو لە ساڵی 2020 بەڕێوە بچێت کە بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پەکخرا.