جەمال کۆچەر کاتی چارەسەربوونی کێشەی مووچەی ڕاگەیاند
(0) /
ئەندامێکی کوردی پەرلەمانی عێراق کاتی چارەسەربوونی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند.
جەمال کۆچەر ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە کار لە سەر چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکرێت و هەوڵی هەمواری یاسای بودجە دەدرێت.
ناوبراو ڕایگەیاند کە لێژنەیەک لە ڕاوێژکارانی محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئەندامانی لێژنەی دارایی پەرلەمان و شاندی دانوستانکاری هەرێم پێکهاتووە بۆ چارەسەرکردنی هەر دوو کێشەی نەوت و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
جەمال کۆچەر ڕایگەیاندووە کە کێشەی مووچە بۆ ساڵی نوێ چارەسەر دەبێت.
تێبينيێك بنێرە: