دەوڵەتی یاسا هەڵوێستی خۆیی لە سەر چارەسەرکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند

(0) / / كوردستان / زرغام مالیکی هەرێمی کوردستان عێراق


Dec 25, 2023

قەبارەی فۆنت:
ئەندامێکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە بۆ پشتیوانی لە چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنگ بە هەمواری یاسای بودجە دەدەن.
زرغام مالیکی ڕایگەیاند کە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پشتیوانی لە چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات و پێویستە ئەو کێشەیە لە بنەڕەتەوە چارەسەر بکرێت و لە هەموو جۆرە ململانێیەکی سیاسی دوور بخرێتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەم پێناوەدا دەنگ بە هەمواری یاسای بودجەی سێ ساڵەی عێراق دەدات.