عێراق پەیامێکی ناڕەزایەتی دەداتە ئەمریکا

(0) / / ئاسیا / ئەمریکا عێراق


Dec 26, 2023

قەبارەی فۆنت:
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە توندی ئیدانەی بۆردومانکردنی بنکەیەکی سەربازیی کەتائیبی حزبوڵڵای کردووە و ڕایگەیاندووە کە ئەو هێرشە بە هەر پاساوێک کرابێت قبووڵکراو نییە و لە بەرژەوەندی هیچ لایەنێکیش نییە.
لە ڕاگەێندراوێکی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا هاتووە کە بە هۆی هێرشەکەی ئەمریکاوە کەسێک کوژراوە و 18 ی دیکەش بریندار بوون.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لە سەر ڕوبەڕوبونەوەی ئەو گرووپانە کردووەتەوە کە هێرش دەکەنە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا و ڕاشیگەیاندووە کە ناکرێت بە پاساوی ئەو هێرشانە سەروەری عێراق پێشێل بکرێت.