پەیامێکی نوێ لە بافڵ تاڵەبانییەوە

(0) / / كوردستان / بافڵ تاڵەبانی نیشتمانیی كوردستان


Dec 29, 2023

قەبارەی فۆنت:
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لە پەیامێکدا لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکاندا دەڵێت" لە رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان شانازییەكی ترتان لەمێژوودا نووسییەوە، دەست بە چەپکە گوڵەکەی سەرۆک مام جەلالەوە بگرین و رێز لە هەموو بیروبۆچوونە جیاوازەکان بگرین ".
 
بافل تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی دوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە ، تییدا پیرۆزبایی لە کوردانی ناوچە دابڕێنراوەکان دەکات و بە سەرکەوتنێکی گەورە ئەنجامی پرۆسەکەی ناوبرد و دەڵێت" کوردستانیانی خۆشەویست لە کەرکووك، خانەقین، مەندەلی، مەخموور ،دەشتی نەینەوا، شەنگال و دووزخورماتوو، پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنتان لێدەكەم و شانازی بەو رۆحییەتە نەتەوەیی و نیشتمانییەتانەوە دەكەم كە لە رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان نیشانتاندا و شانازییەكی ترتان لەمێژوودا نووسییەوە".
‏‎بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند" دووپاتكردنەوەی كوردستانیبوونی ناوچە دابڕێنراوەكان و هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك نوێنەری راستەقینەی خۆتان، وانەیەكی مێژووییە و لەبیری ناكەین. ئەرك و بەرپرسیارێتیی ئێمەیە بەرامبەر دڵسۆزیتان وەفاداربین و بارتەقای خۆڕاگریتان، خزمەتتان بكەین. ئەوەی سەرۆك مام جەلال بۆ كەركووكی كرد لە خزمەتكردن و قووڵكردنەوەی تەبایی و پێكەوەژیان، درێژەی پێدەدەین و بەشوێنپێی ئەودا هەنگاو دەنێنین، سوپاسی تایبەتی دەنگدەرانمان دەكەین لە هاونیشتمانیان و سەرجەم نەتەوە و پێكهاتەكانیتر كە (هاوپەیمانیی كەركووك هێز و ئیرادەمانە) یان هەڵبژارد، دڵنیاتان دەكەم لەجێی ئومێدی ئێوە و دڵسۆزیتاندا دەبین".
سەرۆکی یەکێتی لە پەیامەکەیدا دەڵێت" هەوڵ و شەونخونی كادرانمان بەرزدەنرخێنین لە رۆژانی بانگەشەی هەڵبژاردن و دەنگدان و پێزانینیان ئاڕاستە دەكەم، دەبێت قۆناغی نوێی كاركردنمان، هەنگاونان بێت بە ئاڕاستەی قووڵكردنەوەی ئاشتی و ئاوەدانیی زیاتر لە ناوچەكە، دەست بە چەپکە گوڵەکەی سەرۆک مام جەلالەوە بگرین و رێز لە هەموو بیروبۆچوونە جیاوازەکان بگرین، پێکەوە لەگەڵ برا عەرەبەکانمان بە شیعەو سونە، برا تورکمان و هەموو نەتەوە و پێکهاتە رەسەنەکانی تر کاربکەین بۆ بنیادنانی داهاتوویەکی گەشتر کە خەڵكە خۆشەویستەكەمان چاوەڕێی خزمەتی زیاتر و ژیانێكی شایستەترمان لێدەكەن و ئێمەش بەڵێن دەدەین کە درێغی نەکەین و لەخزمەتیاندابین".