مقاومەی ئیسلامی هەڕەشە دەکات

(0) / / ئاسیا / غەززە هەولێر عێراق


Dec 31, 2023

قەبارەی فۆنت:
گرووپی مقاومەی ئیسلامی عێراق ڕایگەیاندووە کە هێرشەکانی بۆ سەر بنکە و پێگەکانی دوژمن بەردەوام دەبێت.
لە ڕاگەێندراوێکی گرووپی مقاومەی ئیسلامی عێراقدا هاتووە کە لە درێژەی بەردەوامبوونمان لە سەر ڕێبازی ڕوبەڕوبونەوەی داگیرکەر، سەرکەوتن بۆ گەلەکەمان لە غەززە، وەڵاممان لە دژی ئەو کۆمەڵکوژییەی قەوارەی زایۆنی لە دژی دانیشتووانی غەززە دەکرێت، تێکۆشەرانی مقاومەی ئیسلامی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر بنکەی هەریری داگیرکراو لە هەولێری باکوری عێراق.
ڕاشیگەیاندووە کە لێدانی پێگەکانی دوژمن بەردەوام دەبێت.