بزوتنەوەی گۆڕان: ساڵی 2023 ساڵی بێ مووچەیی بوو
(0) /
بزوتنەوەی گۆڕان لە پەیامێکدا بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێ ڕایگەیاند کە ساڵی ڕابردوو بە قەیرانی سەختی دارایی و بێ مووچەیی مووچەخۆران بە تایبەت مامۆستایان بەڕێکرا.
لە پەیامەکەی بزوتنەوەی گۆڕاندا هاتووە کە ساڵی ڕابردوومان بە قەیرانی سەختی دارایی و بێ مووچەیی مووچەخۆران و مامۆستایان بەڕێکرد کە بە داخەوە وا خەریکە ساڵێکی خوێندنی قوتابیان و خوێندکارانی پارێزگاکانی هەڵەبجە و سلێمانی دەفەوتێت.
بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاندووە کە چارەنووسی نەوت و شایستە داراییەکانی هەرێم و کێشە کەڵەکەبووەکان لە عێراقدا بە نادیاری ماوەتەوە، هەر بۆیە ئەرکی حکومەتی هەرێم و لایەنە سیاسییەکانە لە غیابی پەرلەمان و ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەکاندا حەکیمانە و بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن.
تێبينيێك بنێرە: