ئیسرائیل: شەڕی غەززە تا کۆتایی ساڵی 2024 بەردەوام دەبێت

(0) / / ئاسیا / ئیسرائیل غەززە


Jan 01, 2024

قەبارەی فۆنت:
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە چاوەڕوان دەکرێت شەڕی غەززە تا کۆتایی ساڵی 2024 بەردەوام بێت.
دانیێل هاگاری وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە پەیامێکدا بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێ ڕایگەیاند کە چۆنیەتی جێگیربوونی هێزەکانی سوپای ئەم ڕژێمە بۆ ئامادەبوونی شەڕێکی درێژخایەن پلانی بۆ دادەڕژێت.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ڕێکخستنی نوێ بۆ هێزەکان دەکرێت و ئەمەش بۆ ئامادەبوونی شەڕێکە لەمساڵدا.
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە سوپا ئەرک و ڕاسپاردەی نوێی دەبێت و شەڕی غەززە تا کۆتایی 2024 بەردەوام دەبێت.