دوو هەزار گەنجی کورد دەچنە ڕیزی هێزەکانی عێراقەوە

(0) / / كوردستان / عێراق هەرێمی کوردستان


Jan 01, 2024

قەبارەی فۆنت:
وەزارەتی بەرگری عێراق لە چوارچێوەی هێزێکی تایبەت بە ناوی " قوات خاسە " 10 هەزار گەنج دادەمەرزێنێت کە نزیکەی 2 هەزاریان کوردن و نیشتەجێی شارەکانی هەرێمی کوردستانن.
وەزارەتی بەرگری عێراق ڕۆژی یەک شەممە 31 ی کانوونی یەکەمی 2023 لیستی ناوی 10 هەزار سەربازی تازە دامەزروی لە هێزی تایبەت ڕاگەیاند.
ئەو هێزە 10 هەزار کەسییە بە سەر تەواوی پارێزگاکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە دابەش کراون.
زۆربەی ئەو 2 هەزار کەسەش لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆکدان.