شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات

(0) / / كوردستان / بەغدا عێراق


Jan 06, 2024

قەبارەی فۆنت:
بڕیارە ئەمڕۆ شەممە شاندێکی حکومەتی هەرێم بە ئامانجی وتووێژ لە گەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق سەردانی بەغدا بکات.
وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە کە شاندەکە ئەمڕۆ شەممە 6 ی کانوونی دووەمی 2024 بە مەبەستی وتووێژ لە سەر پرسی مووچە و بودجە سەردانی بەغدا دەکات.
هەوارکردنەوەی یاسای بودجەی عێراق یەکێک لە داواکارییەکانی شاندەکەی هەرێم لەم سەردانەدا دەبێت کە بڕیارە ڕۆژی یەک شەممە کۆبوونەوەکانی دەست پێبکات.