قوباد تاڵەبانی پرۆژەیەکی گرنگی بۆ سلێمانی ڕاگەیاند

(0) / / كوردستان / كوردستان عێراق قوباد تاڵەبانی


Jan 06, 2024

قەبارەی فۆنت:
لە دەستپێشخەرییەكدا، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان یەكەمین چالاكی پلاتفۆرمی (SMARTSULI) سمارت سولی لە شاری سلێمانی رادەگەیەنێت.
پلاتفۆڕمی سمارت سولی دەستپێشخەرییەكی نوێی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی شار لەپێناو باشتر خزمەتكردنی هاوڵاتییان لە رێگای بەیەكەوە كاركردن و چارەسەرە زیرەكەكان و داتا و تەكنەلۆژیای زیرەك و بەستنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەكان بەیەكەوە كە سلێمانی دەكاتە شارێكی پێشەنگ لە داهێنان لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق.