قوباد تاڵەبانی: دەبێت کۆتایی بە هات و نەهاتی 700 ملیارەکە بێنین

(0) / / كوردستان / قوباد تاڵەبانی بەغدا عێراق


Jan 07, 2024

قەبارەی فۆنت:
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە ئەو شاندەی سەردانی بەغدای کردووە لە هەوڵدایە ڕێکەوتنێکی گشتگیر لە گەڵ حکومەتی عێراق واژۆ بکرێت.
قوباد تاڵەبانی وتی کە بابەتی مووچە بە پینە چارەسەر ناکرێت و شاندەکەی حکومەتی هەرێم بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشە سەردانی بەغدای کردووە.
ناوبراو وتی کە دەبێت کۆتایی بە هات و نەهاتی 700 ملیار دینارەکە بێنین و خەڵک لەم دڵەڕاوکێیە ڕزگار بکەین.