سودانی لە سەر مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا پەیامێکی بە واشنتن داوە

(0) / / ئاسیا / محەممەد شیاع سودانی عێراق ئەمریکا


Jan 10, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕاوێژکارانی باڵای سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەیان بە بەرپرسانی ئەمریکی ڕاگەیاندووە کە محەممەد شیاع سودانی هێشتا جەخت لە سەر وتووێژ لە سەر مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق دەکاتەوە.
گۆڤاری پۆلیتیکۆ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە نهێنی پەیامێکی بە بەرپرسانی ئەمریکی گەیاندووە کە سەرەڕای لێدوانەکانی سەبارەت بە دەستپێکردنی پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەی، داوای دانوستان لە سەر مانەوەی ئەم هێزانە لە عێراق دەکات.
بە پێی بەڵگەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە بە دەستی پۆلیتیکۆ گەیشتووە، ڕاوێژکارانی باڵای سودانی بە ئەمریکییەکانیان ڕاگەیاندووە کە لێدوانەکانی ئەم دواییەی ناوبراو بۆ ڕەزامەندی سەرکردە سیاسییە ناوخۆییەکان بووە و سەرۆک وەزیران هێشتا پابەندی وتووێژە بۆ مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەم قۆناغەدا.
پۆلیتیکۆ ڕایگەیاندووە کە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا و وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە ئامادە نەبوون هیچ لێدوانێک لە سەر ئەو بەڵگەیە بدەن.