حکومەتی هەرێم لە سەر مووچە داوایەک لە بەغدا دەکات
(0) /
ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی کۆبووە و تاوتوێ دوا سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا کرا.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە 10 ی کانوونی دووەمی 2024 ی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، جەخت لەوە کرایەوە کە دەبێت حکومەتی فیدراڵی بەرپرسیاریەتی خۆی بە جێ بێنێت لە پرسی ناردنی مووچە دواکەوتووەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە چاوەڕوانی ئەوە دەکرێت حکومەتی فیدراڵی ئەم مانگە وەک ناوچەکانی دیکەی عێراق، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج بکات.
تێبينيێك بنێرە: