بابەکر زێباری داوای مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەکات

(0) / / كوردستان / ئەمریکا هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی عێراق


Jan 10, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕاوێژکارێکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێم بە پێویست دەزانین.
بابەکر زێباری ڕاوێژکاری نێچیرڤان بارزانی، ڕایگەیاندووە کە کەمکردنەوەی بەشە بودجەی هێزی پێشمەرگە لە لایەن ئەمریکاوە هیچ پەیوەندییەکی بە چاکسازییەوە نییە و پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامە و بە پێی بەرنامەی دیاریکراو و بە بێ دواکەوتن بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە عێراق پێویستی بە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا هەیە و دەبێت ئەو هێزانە وەک ئێستا لە عێراق و هەرێم بمێننەوە.
زێباری ڕایگەیاندووە کە ئەمریکییەکان خۆیان باسیان لە مانەوەی هێزەکانیان لە عێراق کردووە.