پێشبینی دەکرێت حکومەتەکەی زیلینسکی ئەمساڵ بڕووخێت

(0) / / ئەورووپا / ئۆکراینا ڤیکتۆر مێدڤێدچووک


Jan 11, 2024

قەبارەی فۆنت:
نەیارێکی حکومەتی ئێستای ئۆکراینا ڕایگەیاندووە کە ساڵی 2024 دەسەڵاتەکەی زیلینسکی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە دەڕووخێت.
ڤیکتۆر مێدڤێدچووک نەیارێکی ناسراوی حکومەتی ئۆکراینایە و جەختی لە سەر خیانەتی ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە دەسەڵاتەلەی لەمساڵدا دەڕووخێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە زیلینسکی سەرجەم هاوپەیمانە ناوخۆیی و بیانییەکانی لە دەست داوە و ڕووخانی لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا دەبێت و ئەمەش ڕووداوێکی زۆر باشە بۆ خەڵکی ئۆکراینا.
ڤیکتۆر مێدڤێدچووک سەرۆکی پێشووی پارتی " بۆ ژیان " بووە، ئەو حیزبەی کە بە تۆمەتی پشتیوانی لە ڕووسیا چالاکییەکانی قەدەغە کراوە، ناوبراو لە ئۆکراینا دەستگیر کرا و پاشان لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکان لە گەڵ ڕووسیا ئازاد کرا و بە ناچار خاکی ئۆکراینای بە جێهێشتووە.