ئەمریکا و بەریتانیا چەندین ناوچەی یەمەنیان کردە ئامانج

(0) / / ئاسیا / بەریتانیا ئەمریکا


Jan 12, 2024

قەبارەی فۆنت:
ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە بە هاوبەشی بەریتانیا و چەند وڵاتێکی دیکە، ناوەندی فەرماندەیی، کۆگاکانی چەک و سەکۆی هەڵدانی مووشەکی یەمەنیان لە چەندین پارێزگای ژێر دەسەڵاتی حوسییەکان کردووەتە ئامانج.
هێرشەکانی ئەمریکا و بەریتانیا ئەمڕۆ هەینی 12 ی کانوونی دووەمی 2024 کراوە و بە 100 مووشەک لە ئاسمان و دەریاوە 60 ئامانج لە 16 بنکەی سەربازیی حوسییەکان کراوەتە ئامانج.
ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە هێرشەکان وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی ئەم ماوەیەی حوسییەکان بۆ سەر کەشتییەکانی ئیسرائیل لە دەریای سوور بووە.
حوسییەکانی یەمەن ڕایانگەیاندووە کە وەڵامی هێرشەکانی ئەمریکا و بەریتانیا دەدەنەوە.