ئایا ڕێکەوتن لە سەر مووچە کراوە؟

(0) / / كوردستان / چرۆ حەمەشەریف عێراق


Jan 13, 2024

قەبارەی فۆنت:
ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە رێكەوتن كراوە یاسای بودجە لە پەرلەمان هەموار بكرێتەوە و كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەربكرێت.
چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند ڕێكەوتن كراوە لە سەر هەموارکردنەوەی بودجە و چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
پەرلەمانتارەکەی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە هەمواركردنەوەی یاسای بودجە پێویستی بە كات هەیە، بەڵام ئێستا ڕەوشی هەرێمی کوردستان ڕوو لە خراپییە، کێشەی مووچە پێویستی بە چارەسەرکردن هەیە، لە گەڵ ئەوەشدا لایەنەکانی عێراق کۆکن لە سەر چارەسەرکردنی کێشەی مووچە.