سەرۆکی هەرێم لە گەڵ سودانی کۆبووە
(0) /
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە شاری بەغدا لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووە.
ڕۆژی شەممە 13 ی کانوونی دووەمی 2024 نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە شاری بەغدا لە گەڵ محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ کران.
هەر دوو لا لەو کۆبوونەوەدا جەختیان لە سەر پاراستنی ئارامی و سەقامگیری و سەروەری وڵات و دوورگرتنی عێراق لە کێشە و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کردەوە.
لە کۆبوونەوەکەی نێوان بارزانی و سودانیدا چەندین بابەتی وەک مووچەی مووچەخۆران و هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان تاوتوێ کرا.
تێبينيێك بنێرە: