عێراق پارە بۆ دابەشکردنی مووچە ڕەوانەی هەرێم دەکات

(0) / / كوردستان / عێراق مووچە


Jan 14, 2024

قەبارەی فۆنت:
حکومەتی عێراق لە کۆبوونەوەی ڕۆژی یەک شەممەدا بڕیاریدا بڕی 618 ملیار دینار بۆ دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکات.
بە پێی بڕیارەکەی حکومەتی عێراق، بڕی 618 ملیار دینار لە پشکی هەرێم لە بودجەی ئەم وڵاتە بۆ دابەشکردنی مووچە ڕەوانەی هەرێم دەکرێت.
ئەو بڕە پارەیە نە سلفەیە و نە قەرزە، بەڵکوو وەک پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق سەرف دەکرێت.
کەمبوونەوەی ئەو بڕە پارەیە لە 700 ملیار بۆ 618 ملیار دینار پەیوەندی بە ژمارەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە هەیە کە لە لایەن چاودێری دارایی عێراقەوە پەسەند کراوە.