کۆمەڵی دادگەری: شارەکانی هەرێمی کوردستان نوقمی ڕووداوی ناخۆش و دڵتەزێن بووە

(0) / / كوردستان / کۆمەڵی دادگەری


Apr 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەێندراوێکی لە سەر دۆخی ئەم ڕۆژانەی هەرێم بڵاو کردەوە و ڕایگەیاندووە کە شارەکانی هەرێم نوقمی ڕووداوی ناخۆش و دڵتەزێن بووە لە کوشتن و خۆکوشتن و سووکایەتی بە قورئان تا شکاندنی سنورەکانی ئادابی گشتی کۆمەڵگا.

لە درێژەی ئەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە دەسەڵات لە بەرامبەر ئەم هەموو تاوان و ڕووداوانە بێباک و خەمساردە.

کۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاندووە کە ئێمە دەسەڵاتدارێکمان هەیە کە هیچ ویژدانێکی مرۆڤیی نەماوە و خۆی و پەراوێزەکەی سەلامەت بن، کۆمەڵگا ئاو بیبا و ئاگر بیسووتێنێت هیچ خەمێکی نییە و ڕەنگە بە بەرژەوەندی خۆیشی بزانێت./.