عێراق باڵیۆزەکەیی لە تاران کشاندەوە

(0) / / ئاسیا / عێراق ئێران عەبدولموحسین بەغدا


Jan 17, 2024

قەبارەی فۆنت:
وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵیۆزی ئەم وڵاتەی لە ئێران وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرامبەر هێرشەکانی سەر هەولێر کشاندەوە.
پاش هێرشە مووشەکییەکەی سوپای پاسداران بۆ سەر چەند ئامانجێک لە هەولێر، نەسیر عەبدولموحسین باڵیۆزی عێراق لە تاران لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتەوە بانگهێشتی بەغدا کرایەوە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەروەها یادداشتێکی ناڕەزایەتیی ڕادەستی ئەبولفەزل عەزیزی کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا کرد.