نتانیاهۆ: شەڕی غەززە تا 2025 بەردەوام دەبێت

(0) / / ئاسیا / ئیسرائیل بنیامین نتانیاهۆ غەززە


Jan 17, 2024

قەبارەی فۆنت:
لە کاتێکدا جیهان بە گشتی داوای ڕاگرتنی شەڕی غەززە دەکات، میدیاکانی ئیسرائیل لە سەر زاری سەرۆک وەزیرانی ئەو ڕژێمەوە ڕایانگەیاندووە کە شەڕەکە تا 2025 بەردەوام دەبێت.
ڕۆژنامەی تایمزی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە بنیامین نتانیاهۆ لە کۆبوونەوەیەکی سەربازیدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە وەزیرانی کابینەکەی، ڕایگەیاندووە کە شەڕی ئێستای غەززە تا ساڵێکی دیکە بەردەوام دەبێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە وەزیری شەڕی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە قۆناغی چڕی هێرشە وشکانییەکانی سەر غەززە کۆتایی هاتووە و لە ناوچەی خان یونسی باشوری کەرتی غەززەش لە داهاتوویەکی نزیکدا کۆتایی دێت.