ئێران شاندێک ڕەوانەی بەغدا دەکات
(0) /
بۆ ڕوونکردنەوەی هۆکارەکانی هێرشە مووشەکییەکەی سوپای پاسداران، ئێران شاندێک ڕەوانەی بەغدا دەکات.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندووە کە بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا شاندێک لە ئێرانەوە سەبارەت بە هێرشەکەی سەر هەولێر سەردانی بەغدا بکەن و لە گەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراق کۆببنەوە.
هاتنی ئەو شاندەش پەیوەندی بە هەوڵەکانی ئێرانەوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی قەیرانەکە و ڕێگری لە دەستێوەردانی لایەنەکانی دیکە بە تایبەت ئەمریکا هەیە.
تێبينيێك بنێرە: