وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک ڕاگەێندرا

(0) / / كوردستان / پێشەوا هەورامانی عێراق هەرێمی کوردستان


Jan 19, 2024

قەبارەی فۆنت:
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵی ڕاگەیاند.
پێشەوا هەورامانی ڕایگەیاند کە سێ مووچە نەدراوەکەی ساڵی ڕابردوو قەرزە لە سەر حکومەتی عێراق.
ناوبراو وتی کە حکومەتی هەرێم لە مانگی یەکی ساڵی 2024 ەوە مووچە دابەش دەکات.
وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند کە بە گەیشتنی 618 ملیار دینارەکەی حکومەتی عێراق، مووچە دابەش دەکرێت.
پێشەوا هەورامانی ڕایگەیاندووە کە ناردنی ئەو پارەیە تەنیا ڕێکارە داراییەکانی ماوە.