لە دووەم ڕۆژی کۆنفرانسی نیشتمانیی گۆڕاندا چ بڕیارێک درا؟
(0) /
بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاریداوە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بکشێتەوە.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە لە دووەم ڕۆژی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕاندا بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی بزوتنەوەکە، بڕیاردرا کە لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی بکشێتەوە.
بڕیارەکە بە شێوەیەکە کە لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ کشانەوە لە حکومەت بکرێت و لە ماوەیەکی داهاتوودا بە یەکجاری گۆڕان لە حکومەت بکشێتەوە.
تێبينيێك بنێرە: